كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرایدەكات بە هۆی بەستنەوەی وێستگەی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە تۆڕی كارەبای كوردستانەوە، كاتژمێرێكی تر كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات.

رۆژی یەكشەممە ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لە یەكی ئەم مانگەوە دەستكراوە بە بەستنەوەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان بە تۆڕی نیشتمانی كارەبای هەرێمی كوردستان و لە 15ی مانگەوە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەكە دەست پێدەكات.

ئومێد ئەحمەد، باسی لەوەكرد ژێرخانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لە سەرووی شەش هەزار و 700 مێگاواتە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە ئیشدایە سێ هەزار و 400 مێگاواتە و هەوڵی زیاتركردنی دەدەن.

روونیشیكردەوە، ئێستا بە تێكڕا 22 كاتژمێر كارەبای نشتیمانی دەدرێ بە هاووڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا