حكومەت كرێی خزمەتگوزارییەكان لەسەر هاوڵاتیان زیاد دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی، سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم بە ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیران خەرجی خزمەتگوزارییەكانیان لەسەر هاوڵاتیان زیاد كردووە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی كارەبای هەرێم بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، ئەو زیادكردنەی لە نرخی كارەبادا روویداوە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینارەوە هەیە و بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بە ئاگاداری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی كارەبا ئەو بڕیارەیداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان بەرێژەی 20% نرخی كارەبایان زیادكردووە، تاوەكو ئەو كەمكردنەوەیەی هەیە پڕی بكەنەوە.

وتیشی، “ئەم گرفتەی بەهۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلارەوە دروستبووە تەنها وەزارەتی كارەبای نەگرتووەتەوە، بەڵكو هەموو حكومەتی گرتووەتەوە، بەڵام هەر وەزارەتێك بە پێی سیستمێك هەوڵدەدات قەرەبووی ئەو گرفتە بكاتەوە”.

پێشتر 100 دۆلاری ئەمریكی بە نزیكی 125 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام لەماوەی رابردودا بانكی ناوەندی عێراقی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلاریدا، بەشێوەیەك ئێستا 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا