وردەكاری كڕینی كارەبا لەتوركیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی هەرێم پلانی هەیە لەداهاتودا بڕی 200 مێگاوات كارەبا لەتوركیا بكڕن، وەزارەتی كارەبای هەرێمیش رونیشی دەكاتەوە ئەو كارەبایەی لە توركیای دەكڕن، ‏هەرزانتر دەكەوێت لەوەی ئەگەر هەرێم خۆی بەرهەمی بهێنێت.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان گرێبەستێكی ئامادەكردووە بۆ كڕینی كارەبا لە توركیا و لە ئێستادا چاوەڕێی وەڵامی توركیان تا رادەیەكیش رەزامەندیان دەربڕیووە.

وتیشی، “ئەو كارەبایەی دەمانەوێت لە توركیای بكڕین بڕەكەی لە نێوان 150 بۆ 200 مێگاوات كارەبایە، گواستنەوەی كارەباكەش لە زاخۆوە دەبێت و هەموو كوردستان لێی سوودمەند دەبێت، جگە لەهەرزانی نرخەكەی ژینگەی هەرێمیش لە پیسبون دەپارێزێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، دوای نزیكەی 30 ساڵ لە حكومڕانی كوردی، بەڵام تائێستاش هاوڵاتیانی هەرێم گرفتی نەبونی كارەباو خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی دیكەیان هەیە، دەسەڵاتدارانیش لەهەوڵی ئەوەدا نین لەرێگەی دانانی پلانی ستراتیژییەوە ئەو گرفتانە چارەسەر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا