پۆڵەتیک پرێس:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “هێشتا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمارنەکراوە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات”.
لەوبارەیەوە سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی وتی: تا ئێسا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن تۆمارنەکراوە، بەڵام خۆپارێزییە سەرەتایییەکان وەک خۆیان دەمێننەوە وەک بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاکسین.
لەبارەی وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینیشەوە باسی لەوەکرد، “ئەو کەسانە دەبێت سەرەتا وەریبگرن کە دۆخیان مەترسیدارە، یان بەتەمەنن، یاخود کارمەندی کەرتی تەندروستین”، وتیشی: دەبێت ژەمی سێیەم شەش مانگ دوای وەرگرتنی ژەمی دووەم وەربگیرێت.
هەفتەی رابردوو جاسب لەتیف حجامی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرخ رایگەیاند، “ئامادەکاری کراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی پەرەسەندنەکانی کۆرۆنا و تا ئێستاش گۆڕاوی ئۆمیکرۆن نەگەیشتووەتە عێراق.