ئێران داوای یارمەتی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، ڕۆڵێکی چالاک بگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی ناردنی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستانەوە.

واحید جەلال سەرۆکی لیژنەی ئەمنی نەتەوەیی ڕاوێژی ئیسلامی، داوای لە یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەردا.

جەلال لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بالێیپزی دانیمارک لە ئێران ڕایگەیاند، بەهەزاران گەنجی ئێرانی بەهۆی شەڕ لە دژی ماددە هۆشبەرەکان لە سنورەکانی ئەفغانستانەوە بۆ ئەورەپا کوژراون.

واحید وتیشی، شەڕ کردن لەگەڵ ئەو دیارەدەیە ئاسان نیە لە وڵاتەکەی ئەودا، داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد ڕۆڵێکی زیاتر بگێڕن لەگەڵیان بۆ شەڕکردن دژی دیاردەکە.

ڕوونیشی کردەوە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق بۆتە هۆی زیادبوونی تیرۆر لەو ناوچانەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا