پێدانی ئۆتۆمبێل بە مامۆستایان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، ئەو لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا ئەنجامدرابوو بە پێدانی ئۆتۆمبێل بۆ مامۆستایان بە پێشەكییەكی كەم و بە شێوەی قیستی درێژخایەن لە كۆتایی هەفتەی رابردوو خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و مامۆستایان دەتوانن سوودمەندببن.

ئاماژەى بەوەشکرد مامۆستایان دەتوانن بە پێشەكی هەزار دۆلار، سێ هەزار یاخود پێنج هەزار دۆلار لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە سوودمەندببن ئەو بڕە پارەیەی دیكە دەمێنێتەوە بە شێوەی قیست بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەگەڕێندرێتەوە.

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان، وتیشی، ئەم لێكتێگەیشتنە لە رێگای یەكێتیی مامۆستایانەوە ئەنجامدراوە بۆیە، ئەو مامۆستایانەی لە رێكخراوەكە ئەندامن دەتوانن لە ئۆفەرەكە سوودمەندبن و لە قۆناغی یەكەمدا لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بۆ مامۆستایانی ناوچەكانی دیكەش ئۆفەرەكە رادەگەیەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا