پۆلیسی هەولێر 22 ئافرەتی فاڵچی و لەشفرۆش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 22 ئافرەتیان لە هەولێر دەستگیركردووە، لە پاڵ فاڵچییەتی و سواڵكەری لەشفرۆش بوون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی 22 ئافرەتی راگەیاند و وتی: ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵكەریی كاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەش لەو ئافرەتانە خەڵكی سووریان، سێی دیكەشیان خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانن، یەكێك لەو ئافرەتانە خەڵكی ئێرانە، سێیان خەڵكی مووسڵن و نۆشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن.

روونیشیكردەوە، ئەو ئافرەتانەی دەستگیركراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا