کوڕی بەرێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگ کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا ( موعتەز عەبدول وەهاب عەلاوی ) کوڕی بەرێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە خورماتوو لەگەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوك لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بەدەستڕێژی گوللـە کوژرا.

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوک کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی سلێمان بەگ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، کە کوڕی بەرێوبەری پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە خورماتووە.

عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، کوژراوەکە پلەی مفەوەزە لە پۆلیسی ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، ھۆکارەکەی کوشتنەکەش بۆ کێشەی کەسی دەگەڕێتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشکراشیکرد، تا ئێستا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا