فڕۆکەیەک بەمەبەستی هێنانەوەی عێراقییەکان دەگاتە بێلاڕوس

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراقەوە بەرەو بێلاڕوس دەرچووە، بەمەبەستی هێنانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی لەنێوان سنووری بێلاڕوس و پۆڵندا گیریان خواردووە.

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر داوای ناسڕ حسێن بەندەر شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق، لەڕێی فڕۆکەی B747 گەشتێکی تایبەت بەرەو بێلاڕوس رێکخرا، ئەوەش لەدوای بەدەستهێنانی رەزامەندی دەسەڵاتی باڵای عێراق و بێلاڕوس.

هاوکات، هەموو پێداویستییەکی گەشتەکە و کارمەندی تایبەتمەند دابینکرا، بەتایبەت کە ئەو پەنابەرانەی دەگەڕێنرێنەوە، بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیون.

چەند مانگێکە پەنابەران دەیانەوێت لەڕێی بێلاڕوسەوە بگەنە پۆڵندا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام پۆڵندا سنوورەکانی داخستووە و بێلاڕوسیش ناهێڵێت پەنابەران بگەڕێنەوە وڵاتەکەی، بەمەش ژمارەیەکی بێشوومار پەنابەر لەو نێوەندەدا گیریان خواردووە کە رێژەیەکی بەرچاو هاوڵاتی کورد و عێراقییان تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا