بۆ جاری چوارەم شێروان شێروانی سزادەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، “بۆجاری چوارەم ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆکارێک لەزیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر سزادرایەوە”.

ئەمڕۆ هەینی، ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان نوسراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، “دووبارە و لەسیناریۆ بەردەوامەکانی ئیدارەی چاکسازی گەورانی هەولێردا زیندانیانی بادینان بە بێ هیچ هۆکارێک سزادەدرێن”.

وتیشی، “لەکاتێکدا ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان چاوەڕێی ئازادبوونی کەسوکارمان بوین و بەڵێندرابوو وەک ئیدارەی چاکسازی کە چیتر مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ کەسوکارمان بکرێت، بەڵام بەداخەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێگا بە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان نەدرا کەسوکارمان ببینن و لەدواین پێشهاتیش ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆجاری چوارەم بەبێ هیچ هۆکارێک سزادرایەوە و بێبەشدەکرێت لەهەر مافێکی ئاسایی زیندانیەک”.

باسی لەوەش کرد، “ماوەیەکە بە پلان و بەشێوازێکی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانو بەزیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەکاتێکدا کۆی بیانوەکان نامەنتیقی و نالۆژیکین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیکە و تاکەکەسی و لەهاورێکانیان جیادەکرێنەوە و دەرون و کەشێکی نائارامیان بۆ دروستدەکرێت”.

جەختی لەوەش کردەوە، “ئێمە وەک کەسوکاری زیندانیانی بادینان لەسەر ئەم سزادان و پلانانەی دژبە کەسوکارمان گیراوەتە بەر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆو دەرەوە و  نوێنەرانی وڵات و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بواری ڕۆژنامەنووسی ئاگادار دەکەین و داواکارین لە لەسەرجەم ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان بەردەوامی بدەن بە پشتگیری لەکەیسی زیندانیانی بادینان تاوەکو ئازادی سەرجەم زیندانیانی بادینان”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا