شەپۆلێكی سەرماو بەفربارین باكوری كوردستان دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەرزەڕۆم پلەكانی گەرما بۆ خوار شەش پلەی سیلیزی دابەزیون، سەرما و ئەو دابەزینی پلەی گەرمییە كاریگەری لەسەر ئۆتۆمبێلەكان هەبووە جامەكانیان بەستوونی.

پارێزگای ئاگری لە باكووری كوردستان تەمێكی چڕ ناوچەكەی گرتووە و ئەو شەپۆلە سەرمایە كاریگەری لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەكە دروستكردووە.

لە شارۆچكەی ساریكامی سەر بە پارێزگای قەرس پلەكانی گەرما دابەزین و بەهۆی سەرماوە، جامی ئۆتۆمبێلەكان بەستوونی و دۆڵی كەكلیك و ناوەندی خلیسكێنەی جیبیلی تەپە، سپیپۆش بوون.

هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە لە ئەردەخان شەپۆلە سەرماكە كاریگەری لەسەر ئۆتۆمبێل و هاتووچۆی دانیشتووان دروست كردووە و چینێكی تەنكی شەختەش لەسەر رووباری كورە دروستبوو.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی توركیا، بەهۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵە، لەم چەند پارێزگایەی باكووری كوردستان لە 24 كاتژمێری داهاتوودا 12 پلەی گەرما دادەبەزێت و بەمەش لە باشترین دۆخدا پلەی گەرما لە نێوان چوار تا حەوت پلەی ژێر سفری سەدی تۆمار دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا