وان.. ئەفسەرێك و دوو سەرباز كوژران

پۆڵەتیك پرێس:

وەزارەتی ناوخۆی توركیا كوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەربازی لە پێكدادان لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە لە پارێزگای وانی باكوری كوردستان راگەیاند لە دوێنێ هەینی.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند لەو پێكدادانەدا هاوكات جگە لە كوژرانی ئەفسەرێك و دوو سەرباز، ئەفسەرێكی دیكەش بریندار بووە.
راشیگەیاندووە سێ گەریلا لەو شەڕەدا كوژران.

تاكو ئێستا هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە هیچ راگەیەنراوێكی لەبارەی شەڕەكەی وان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام ئاژانسی فورات نیوزی نزیك پەكەكە بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوەكانی سوپای توركیا زۆرە.

بەردەوام لە هەردوو دیوی باشور و باكوری كوردستان شەڕ و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیادا روو دەدەن و هەردوولایەنیش ئاماری تایبەت بە خۆیان دەربارەی زیانە گیانی و مادییەكان بڵاودەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا