رووداوێكی دەستڕێژی گولە لە ئەمریكا كوژراو برینداری لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لە ویلایەتی لویزیانای باشوری رۆژهەڵاتی ئەمریكا دەستڕێژی گولە لە كۆگایەكی چەك كراوەو بەهۆیەوە كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، روداوەكە لەناو كۆگایەكی چەكدا روویداوە و كەسێك دەستڕێژی گولـلە كردوە، بەڵام تائێستا ئاماری وردی قوربانییەكان نەزانراوە.
پۆلیسی ئەو وڵاتەش لیكۆڵینەوەكانی لەبارەی رووداوەكەوە دەستپێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، دوو مانگ لەمەوبەریش لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لەشاری نیو ئۆرلینزی، روداوێكی هاوشێوە روویداو چەند كەسێك كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا