ئەمریکا هەرێم و عێراق بەجێناهێڵێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێنیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا عێراق بەجێناهێڵێت و جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەشدا هەرێمی کوردستان گرنگیەکی تایبەتی هەیە.

گاڤیتۆ وتی، ئێمە عێراق بەجێناهێڵین و جیاوازە لە ئەفغانستان، جەختی لەوەش کردەوە ئەمریکا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لەگەڵ هێزە عێراقیەکان و پاڵپشتیان دەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزە عێراقیەکان “پێشکەوتوون و پەرەیان سەندووە دەتوانن بەتەنها بجوڵێن بەڵام وەک هاوپەیمان بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ سەروەی خۆی”، وتیشی کوردستان خاڵی سەقامگیرییە و ئەمریکاش هاوکاری پێشمەرگە دەکات.

وتیشی”ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە پاڵپشتی هەموو عێراق دەکەین بەڵام، بەرژەوەندی تایبتەمان لە هەرێمی کودرستان هەیە، هەوڵ دەدەین عێراق لە سیاسەتدا سەربەخۆ بێت، بە تایبەت سیاسەتی وزەو گۆڕانکاری کەش و هەوا”.

جەختی لەوەش کردەوە، پەیوەندییەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام پێویستە عێراق ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا بگێڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا