هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە تێکڕای 68 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە.

لە راپۆرتێکی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە، تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 106 هەزار بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم رێژەیە بە تێکڕای 68 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمیکردووە لەچاو هەفتەی پێشووتردا کاتێک عێراق 174 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا