هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا زیادیکردووە.

لە راپۆرتی هەفتانەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە، “هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی رابردوودا بەتێکڕای 239 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیادیکردووە”.

ئەوەش هاتووە، بەبەراورد بە هەفتەی پێشووتر ئەم رێژەیە زیادیکردووە، بەجۆرێک هەفتەی پێشووتر تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا 188 هەزار بەرمیل نەوت بوو لە رۆژێکدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا