هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا، لەماوەی هەفتەی رابردوودا رۆژانە عێراق بڕی 245 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشووتر ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زۆر کەمتر بوو، بەجۆرێک لە رۆژێکدا 42 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا