هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن بەرمیل تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەمانگی حوزەیراندا عێراق زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

بەپێی راپۆرتێکی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، عێراق لەمانگی حوزەیرانی رابردوودا پێنج ملیۆن و 790 هەزار بەرمیل نەوتی خامی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

ئەوەش هاتووە، بەبەراورد بە مانگی ئایاری رابردوو، عێراق 193 هەزار بەرمیل نەوت کەمتری ناردووەتە ئەمریکا.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ئایاری رابردوو، بەتێکڕای 195 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، عێراق بڕی شەش ملیۆن و 45 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا