پۆڵەتیک پرێس
ماڵی کریستیز فرۆشتنی دوو بازنی تایبەتی شاژنی بەناوبانگی فەڕەنسا ماری ئەنتوانێتی لە زیادکراوێکدا ڕاگەیاند، زیادکراوەکە لە ڕۆژی نۆی مانگی تشرینی دووەم دەبێت لە شاری جنێف.
پسپۆڕی تایبەتی بواری گەوهەر لە کریستیز دەڵێت: ئەو دوو بازنە تەنها لەبەر ئەوە تایبەت نییە کە هی شاژنە، بەڵکو بەشێکی تایبەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی دروستکردنی کە نزیکەی 112 پارچە ئەڵماسی بەقەبارەی جیاواز تێدابەکارهاتووە، قەبارەی بچووکترین پارچە ئەڵماس نزیکەی یەک قیراتە.
چاوەڕوان دەکرێت نرخی بازنەکان بگاتە دوو ملیار دۆلار و چوار ملیۆن، هەریەک لە بازنەکان لە سێ ڕیز ئەڵماس پێکهاتووە، دەتوانرێت هەردوو بازنەکەش وەک ملوانکە بەکاربهێنرێت.