بەرامبەر وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا پاداشت وەربگرە

پۆڵەتیک پرێس

هەرێمی هاریس لە ناوچەی هیوستنی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، پاداشتێک بە بڕی 100 دۆلار دەدات بەو کەسانەی تا کۆتای مانگی ئاب ژەمی یەکەمی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەردەگرن.

حاکمی هەرێمی هاریس لینا هیدالگۆ وتی: ئەم کردارە بۆ هاندانی خەڵک پێویستە بۆئەوەی ڤاکسینەکە بەکاربهێنن بۆ بەرەنگاربونەوەی چوارەمین شەپۆلی ڤایرۆسەکە بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە نوێیە کە دەلتایە.

نەخۆشخانەکانی هیوستن ڕایانگەیاند لە ئێستاد ژمارەی نەخۆشەکانیان زیاترە بەراورد بە سەرەتای نەخۆشیەکە، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن نزیکەی مانگێک پێش ئێستا داوای لە ویلایەت و ناوچەکان کرد 100 دۆلار بۆ دانیشتوانی یەکەی نەپارێزراو بۆ دەرمانی کۆڤید دابین بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا