بەڤیدیۆ..دۆزینەوەی کیسەڵێکی دوو سەر

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی شێواندنی جیناتێکی نوێ لە کارۆلینای باشوور زانایان کیسەڵێکی دەریای دوو سەریان دۆزییەوە.

زانایان لە کەنار دەریاکانی ئەدیستۆ لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور کاتێک خەریکی پشکنینی هێلانەی کیسەڵەکان بوون ئەو کیسەڵە دەریاییەیان دۆزییەوە، بەڕێوەبەری باخچەکە وتی: زانایان سێ بۆ پێنچ ڕۆژ دوای ئەوەی هێلکەکان دەستیان کرد بە هەڵهاتن هێلانەکەیان هەڵکەند بۆ دیاریکردنی ڕێژەی سەرکەوتنی هێلکەکان کە پشت بە ژمارەی هێلکەی هەڵهاتوو دەبەستن.

شاهد بالفيديو.. العثور على سلحفاة برأسين عمرها يوم واحد فقط

ئەفسەرانی ئێشکگر و خۆبەخشەکان سێ کیسەڵی دەریای زیندویان لە ژوورەکە دۆزییەوە، بەڵام یەکێکیان بەتایبەتی دیاربوو چونکە دوو سەری هەبوو، دەسەڵاتدارانی شارەکە وتیان:لە ساڵانی ڕابردوودا لە ویلایەتی کارۆینای باشوور کیسەڵێکی دوو سەریان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەمە یەکەم جارە لە باخچەی ویلایەتی ئەدیستۆ بیچ کیسەڵێکی دەریای دوو سەر دۆزراوەتەوە.

جەختیان لەوەش کردەوە ئەم کیسەڵە دوو سەرە لە ئەنجامی شێواندنی جیناتەوە دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا