ئۆتۆمبیلی تێسلا زیاتر لە ئامانجەكەی خۆی پێكا

ئەم بابەتە 245 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیای تێسلای تایبەت بە دروست كردنی ئۆتومبیلی كارەبایی ئاشكرایكرد، بەڕاستی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا تووشی شكست بوون، ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا نیو ملیۆن ئۆتومبیلیان خستووەتە بازاڕەوە.

هەرچەندە لە ساڵی ڕابردوودا ئەم كۆمپانیایە هۆشداری دایە، بە بەرهەمهێنەران لەبەر ئەوەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئاستی بەرهەم هێنان و فرۆشتنی ئۆتومبیل دابەزیبوو.

وشەی نهێنی چاینا
فرۆشتنی ئۆتومبیلەكانی تێسلا لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٤٩٩،٥٥٠ ئۆتومبیل، بە شێوەیەكی تەواو ئۆتومبیلەكان گەیەنراون بە دەست بەكارهێنەرانیان، كە ئەمەش فرۆشتنی بە ڕێژەی لە ٪٠.٥ بەرزكردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكانی كۆمپانیای تێسلا، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا فرۆشتنی ئۆتومبیلەكانی توانی بەرز بوونەوەیەكی بەرچاو بە خۆیەوە ببینێت، چونكە تا سێیەكی ساڵی ٢٠٢٠ یش ڕێژەی فرۆشتنی ئۆتومبیلەكانی تەنها لە ٪٣٠ بوو.

لە كۆتایی ساڵیشدا ژمارەی فرۆشتنی ئۆتومبیلەكانی تێسلا لە لایەن بەكارهێنەرانیەوە، گەیشتە ١٨٠،٥٧٠ هەزار ئۆتومبێل،بازاڕەكانی چاینا هۆكارێكی سەرەكین بۆ پاڵپشتی كردنی ئۆتۆمبیلەكانی تێسلا ، لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوو دا ٢٢٠٠٠ هەزار ئۆتومبیلیان لێ فرۆشراوە لەگەڵ ئۆتومبیلی Yكە لە شەنگەهای بەرهەم دەهێنرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک