کچێک تاتۆیەک لەسەر ناوچەوانی براکەی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کچێک تاتۆیەکی کاتی لەسەر ناوچەوانی برا بچوکەکەی دروست دەکات، بە پارچەیەک قوماش دایدەپۆشێت تاوەکو کاردانەوەی دایک و باوکی ببینێت.

کاتێک دایکی لێی دەپرسێ چی لە براکەت دەکەی، بە زەردەخەنەوە سەیر دەکاو هیچ وەڵام ناداتەوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە، کاتێک دایکەکە لە کچەکەی نزیک دەبێتەوەو لێی دەپرسێت کە بۆچی ئەو پارچە قوماشەی لەسەر سەری براکەی داناوە، پارچە قوماشەکە لا دەبات و دەبینێت، تاتۆیەکی کاتی گەورەی لەسەر ناوچەوانی برابچووکەکەی کردووە.

دوای ئەوەی کچەکە پارچە قوماشەکە لا دەبات دایک و باوکی کاردانەوەی خراپیان نابێت، بەڵام داوای لێدەکەن جارێکیتر تاتۆی زیایە لەسەر برا بچوکەکەی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا