بەڤیدیۆ..یاریزانێک ژمارەی پێوانەیی لە گینسدا تۆمارکرد

پۆڵەتیک پرێس

یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی ئوسترالی یاسای تۆمارەکانی کتێبی گینسی شکاند، دوای ئەوەی توانی توپێک بگرێتەوە کە بە هەلیکۆپتەرێک لە بەرزی 727.98 پێ لە زەوییەوە هەڵدرایە خوارەوە.

برێندان ڤیڤۆلا پیشتر هەوڵیدا بۆ شکاندنی گرتنەوەی بەرزترین تۆپی پێی ئەمریکا لەساڵی 2021دا بەڵام شکستی هێنا، بەپێی ئاژانسی “یو بی ئای” ئەمریکی ڤیڤۆلا هەفتەی پێشوو جارێکی دیکە هەوڵیدا و توانی سەرکەتووبێت.

وێل مۆنفۆرد ناوبژیوان لە کتێبی گینس لە یاریگای پرینس پارکی مێلبۆرن ئامادەبوو کاتێک ڤیڤۆلا توانی تۆپەکە بگرێتەوە دووپاتی کردەوە کە تۆماری شکاند و ژمارەیەکی نوێی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا