ڤیدیۆ..ڕووخاندنی خانوویەک بەهۆی لافاوەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تەلەفزیۆن بڵاوکراونەتەوە ساتی ڕووخاندنی خانوویەک بەهۆی لافاوەوە لەشارێکی بەلجیکا پیشان دەدات لەکاتی چاوپێکەوتندا لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی شارەکە دەربارەی ئەو لافاوانەی لە ناوچەکەدا ڕوویان داوە.

کامێرای تەلەفزیۆنیەکە ئەو ساتە پیشان دەدات کە لەکاتی رووخانی خانووەکەدا چەند کەسێک لە سەربانەکەی خۆیان هەڵداوە، لەوکاتەشدا فلیپ گۆدین سەرۆکی شارەوانی شارەکە وازی لە قسەکردن هێنا و سەرقاڵی سەیرکردنی ڕووداوەکە بوو.

لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای ئەوروپا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 100 کەس مردوون، لە بەلجیکاش 20 کەس بەهۆی لافاوەوە مردوون، لایەنی پەیوەندیداریش هەوڵ دەدەن بۆ دۆزینەوەیان ونبووەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا