مردنی منداڵێک لە سەرما بە هۆی کارەباوە

پۆڵەتیک پرێس

خێزانی کریستیان پێنیدای تەمەن ١١ ساڵ کە لە تەکساس گیانی لەدەست دا، بە هۆی دابەزینی پلەی گەرماوە سکاڵایەک بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە دژی کۆمپایایەکی کارەبا تۆمار دەکەن.

هۆکاری سکاڵا کردن لەسەر کۆمپانیاکە لە لایەن خێزانەکەوە بەهۆی گوێپێنەدانی کۆمپانیاکەوە بووە، نەبوونی کارەبا لە ماڵەکەیاندا بۆتە هۆی سەرما بوونی منداڵەکەیان و مردنی، چونکە پێشتر کۆمپانیاکەیان ئاگادار کردۆتەوە کە کێشە کارەباییەکانیان بۆ چارەسەر بکات لە وەرزی زستاندا

بەپێی بڵاو کراوەکان یەکێک لە خێزانەکانی ئەو ویلایەتە، کەمپینێکی بۆ خێزانی پینیدا کردووە، بڕی ٨٦ هەزار دۆلاری بۆ کۆکردنونەتەوە، تاوەک و بتوانن تەرمی منداڵەکە بگەڕێننەوە بۆ هیندۆراس بۆ بەخاک سپاردنی.

کریستیان بە نوێترین قوربانی سەرماکەی تەکساس دادەنرێت، ڕۆژانە ملیۆنان کەس لەو ویلایەتە بێ ئاو و کارەبا دەبن و چەندین کەسیش بە هۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەوە گیانیان لە دەست داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا