کەمپینێک بۆ کەسە تەنهاکان ڕێکدەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکەی زۆر لە خەڵک هەست بەتەنهایی دەکەن تەنانەت لەناو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانیشدا، بۆئەوەی لە وەرزی کریسمس ئەوان کەمێک دڵخۆشتر بن ئەم ساڵ دووبارە کەمپینی”پۆستێک لەگەڵ دڵ” ڕێکدەخرێت.

ئۆفیسەکانی پۆست لە هامبورگ باس لەوەدەکەن زۆربەی هاوڵاتیان لەم وەرزەدا بەهۆی تەنهایی دەناڵێنن و بەهۆی ڕووداوەکانی جیهانەوە بەدۆخێکی نائارام و نادڵنیایی تێدەپەڕن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆبەخشەکان دەیانەوێت خەڵکێکی زۆر لەماڵی پەرستاری، پەناگەی بێ ماڵان یان هەتیوخانەکان بەپەیامی خۆشەویستی دڵخۆش بکەن.

بەوشێوەیە نووسەرانی خۆبەخش دەتوانن بەخۆڕایی لە ماڵپەڕی ئەڵمانی پۆست تۆماربکەن، ڕێکخەرەکان دواتر کارت و پەیامەکان دەنێرن بۆ کۆمپانیای کۆمەڵایەتیەکان بەگوێرەی بەرپرسانی پۆست، لە کانوونی یەکەمی 2020ەوە خۆبەخشەکان لە هەڵمەتەکانی”پۆست لەگەڵ دڵ”کاردەکەن بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری و کۆکردنەوەی خەڵک بۆ جارێکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا