ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ

ئەم بابەتە 45 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

یونسکۆ ١٣ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ داستنیشانکردوە، لە جیهانیشدا ئاهەنگ دەگێڕن بۆ ئەم ڕۆژە، بۆ باشترکردنی پەیوەندی نێوان بێژەران و زیاتر یارمەتیدانی یەکتری لە نێوان خۆیاندا.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئاهەنگەکە پیشاندانی نرخی ڕادیۆیە کە دەگات بەهەموو گوێگرانی، لە ئێستادا شێوە و ئامێری تەکنەلۆجی تازە بەکاردێت لە ڕادیۆکاندا.

یونسکۆ هەموو وڵاتان هاندەدات ئاهەنگ بگێڕن لەو ڕۆژەدا، بە یارمەتی لەگەڵ کۆمپانیا، کۆمەڵە و ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی، دامەزراوەکانی ڕیکلام، بۆ زیاتر گەشەپێدانی ئەو ڕۆژە.

یونسکۆ لە ساڵی ٢٠١١ ئەو بڕیارەی دەرکرد، پاشان کۆمەڵەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٢ کردی بە ڕۆژێکی جیهانی.

ڕادیۆ ئامێرێکی گرنگە، چونکە یەکێکە لەو ئامێرانەی زۆر بەکاردێت و دەگاتە جیهان، مەیدانیکە بۆ هەموو دەنگ و گوێگرتنێك.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک