تۆمەتی ١٧ملیۆن دۆلار دەخرێتە پاڵ گارسۆنێک

پۆڵەتیک پرێس

ئالینا بوکاتۆڤا، گارسۆنی یەکێک لە یانە کەنەدییەکان بووە، کە بڕێک موچەی دیاریکراوی هەبووە، بەڵام نەیتوانی باوەڕ بە ئاژانسی باج وەرگرتن بهێنێت پێیان وابوو خاوەنی ١٧ ملیۆن دۆلارە.

میدیاکانی کەنەدا بڵاویان کردەوە، کە دەسەڵاتداران تەواوی ئەژمارەکانی ئەلینایان داخستووە، پێیان وابووە، ٨ملیۆن دۆلار دەبێت وەک باج بدات بە حکومەت

ئەمە لە کاتێکدایە، ئالینا خوێندکارێکی تەمەن ١٧ساڵەو داهاتی ساڵانەی تەنها ١٧ هەزار دۆلار بووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڤیکتۆریای ڕۆژئاوای کەنەداوە پەیوەندییان پێوە کردووە، ناویان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنی باج، بەڵام دواتر ڕوون بۆتەوە کە ئەوە هەوڵێکی هەڵخەڵەتاندن بووە.

دوای پشکنین بۆ ئەژمارەکەی ئالینا دەرکەوت، کە پارەکانی لە ٦ هەزار دۆلار کەمترە، ئاژانسی باجیش ڕەتی کردەوە ڕوون کردنەوە لەسەر بابەتەکە بدات بە هۆی نهێنی فایلەکانەوە، دانیان بە هەڵەکەی خۆیاندا نەنا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا