ئەم پشیلەیە گیانی خۆی بەخشی تا دوو منداڵ لە مارێک ڕزگار بکات

پۆڵەتیک پرێس

ئارسەر پشیلەی پاڵەوان، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر شەڕی لەگەڵ ترسناکترین ومەترسیدارترین مار کرد، لە ئوسترالیا گیانی لە دەست دا، کاتێک دوو منداڵ لە باخچەکەی پشتەوەی ماڵی خۆیان یارییان دەکرد لەگەڵ پشیلەکەیان لە کویزلاند، مارێکی قاوەیی ڕۆژ هەڵاتیان بۆ هات، پشیلەکە دەستی بە شەڕ کردن کرد لەگەڵی و کوشتی بەڵام لە کاتی کوشتنەکەی مارەکە پشیلەکەی گەست و پشیلەکەش گیانی لە دەست دا.

ڕۆژی دواتر کاتیک خێزانی ماڵەکە پشیلەکەی دۆزییەوە بینی، کە تەواوی ژەهری مارەکە بە جەستەیدا بڵاوبۆتەوە توانای ئەوەی نیە کە بجولێت و هەستێت، ڕاستەوخۆ گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەست دا

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ناشناڵ جوگرافی، مارە قاوەییە ڕۆژهەڵاتیەکان بە مەترسیترین مارەکان ئەژمار دەکرێن لە ئوسترالیادا، چونکە زیاتر لە هەر مارێکی تر دەبێتە هۆی مردنی کەسەکان، بە شێوەیەکی زۆر توند و تیژ و بە خێرایی کەسی بەرامبەر دەکوژن و بۆ منداڵ زۆر مەترسیدارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا