پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی رایگەیاند: یەكەمین پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە بە وتارە مێژوویی و كاریگەرەكەی سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، دەستپێكی قۆناغێكی نوێ و گرنگ بوو لە میدیای كوردی و دەستپێشخەرییەكی تری یەكێتی بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە تامەزرۆی دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردی بوون.
بەبۆنەی ساڵیادی دەمەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و كارمەندانی تەلەفزیۆنەكە كرد و رایگەیاند: گەلی كوردستان وەك كەناڵی دایك وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووسی لێهاتوو و بەتوانا و رۆڵێكی گرنگی هەبوو لەبەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەوانی و خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێزان بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و كارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان وەك یەكەمین كەناڵی بینراوی كوردیی دوای راپەڕین، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
یەكەمین پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە بە وتارە مێژوویی و كاریگەرەكەی سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، دەستپێكی قۆناغێكی نوێ و گرنگ بوو لە میدیای كوردی و دەستپێشخەرییەكی تری یەكێتی بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە تامەزرۆی دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردی بوون. گەلی كوردستان وەك كەناڵی دایك وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووسی لێهاتوو و بەتوانا و رۆڵێكی گرنگی هەبوو لەبەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەوانی و خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان.
هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان، ساڵی نوێبوونەوە و بەرەوپێشچوونی زیاتربێت تاوەكو لەپاڵ ئەركە پیشەییەكەتاندا رۆڵێكی گرنگتر بگێڕن لە گەیاندنی داواكارییەكانی خەڵك و ببنە پردێك لە نێوان هاووڵاتییان و دەسەڵات. بۆ ئەمەش پشتیوان و هاوكارتان دەبین.
دووبارە پیرۆزتان بێت و شاد و سەرفرازبن
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان