ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەسەر ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی کەرکوک بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاتووە، “مەکتەبی سیاسی بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستکراوە و دەڵێت: بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوە”.

هاوکات، “بافڵ تاڵەبانی لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردۆتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە”.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدە و دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە”.

جەختیش دەکاتەوە، “یەکێتی ھێزی بەرپرسیارە و پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات، پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵ ناکات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک