مەكتەبی سیاسی: سەرۆك مام جەلال پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیهێنەری خواستەكانی ژنان بووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی رۆژی 8 ی مارس، رۆژی جیهانی ژنانەوە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای تێكۆشانی هەمەلایەنییەوە ولە سۆنگەی بڕوابونی بەوەی ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت كایەكانی ژیانی كۆمەڵی كوردستانن ،زەمینەی رەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێكهێنانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی رەخساند.

لە پەیامێكدا بەبۆنەی 8 ی مارس مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: بەبۆنەی رۆژی هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە كچان و ژنانی خۆڕاگری كوردستان دەكەین كە سەرەڕای لەمپەڕەكان و وێڕای تاوانەكانی ژن كوژان كە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەكی بەدناو و لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانیاندا لەخەباتی ڕێكخراوەییان بەردەوامن .

لە بەشێكی تری پەیامەكەدا هاتووە، لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین وەبیر هەموو لایەكی بهێنینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای تێكۆشانی هەمەلایەنییەوە و لە سۆنگەی بڕوابونی بەوەی ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت كایەكانی ژیانی كۆمەڵی كوردستانن ،زەمینەی رەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێكهێنانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی رەخساند.

ئەوەشهاتووە، دوای راپەڕینیش ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماندو رێكخراوەكەشیان چالاكانەتر بووە داكۆكیكەری مافەكانی ژنان هەر بۆیە سەرۆك مام جەلالیش هەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیهێنەری خواستەكانیان بوە، ئەوەبو لە ساڵی ٢٠٠٢ دا هەردوو بڕیاری ٥٩ و ٦٢ ی دەركرد كە یەكەمیان تایبەت بوو بە مامەڵەكردنی بكوژانی ژن بە بیانوی شەرەف وەك تاوانبار تا لە قانون و دەستی عەدالەت قوتار نەبن ، ئەوی تریشیان رێگری كردن بوو لەفرە ژنی . جگەلەوانەش بواری زیاتر رەخسێنرابۆ بەشداری ژنان لەناوەندەكانی بڕیار و چەندین دەزگای حكومی و مەدەنیشی بۆ داكۆكی و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆڵی ژنان دامەزراند.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرەڕای ئەوانە بەداخەوە ئێستا ئاماری پێشێلكارییەكانی دژ بەژنان روو لە هەڵكشانە وئاماژەكان ترسناك ومایەی شەرم ونەنگین.بۆیە گشت هەوڵەكانمان زیاترچڕدەكەینەوە بۆ پارێزگاری لە مافەكانی ژنان وڕێگریكردن لەوهەڕەشە وپێشلكارییانەی بەهەر پاساو بیانویەكەوە روبەڕویان دەبێتەوە.چونكەئەو هەڕەشە ومەترسیانەی روبەڕوی ژنان دەبنەوە بەمەترسیی ودژایەتیی بۆسەر مرۆڤایەتیی و تەواوی ناوەند و دامەزراوەكان و كوردەواریی دەزانین بۆیە چیتر ئەوانە لای ئێمە جێگەی قبوڵكردن نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا