بافڵ تاڵەبانی: قوربانیدان و گیانفیدایی پێشمەرگە جێگای رێز و پێزانینی بەردەواممانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵا و لێپرسراوو نوێنەری نوسینگەكانی شار و شارۆچكەكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە و پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە دێرینەكان دەربڕی و رایگەیاند، پێشمەرگە سەرمایەیەكی گرنگی میللەتەكەمانن و قوربانیدان و گیانفیداییتان جێگای رێزوپێزانینی بەردەواممانە .

لە كۆبوونەوەكەدا وەستا فاروق، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكانی یەكێتی باسێكی لەسەر كار و ئەركەكانیان كرد و لەچەند داواكارییەكدا ژیان و گوزەرانی پشمەرگەی دێرینەكانی خستەڕوو و داوایكرد، هاوسەرۆك پشتیوان بێت لە جێبەجێكردنی خواستەكانیان.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە پێشوازی لەداواكاری و خواستەكانی پێشمەرگە دێرینەكان كرد رایگەیاند: پێشمەرگە سەرمایەیەكی گرنگی میللەتەكەمانن و قوربانیدان و گیانفیداییتان جێگای رێزوپێزانینی بەردەواممانە و ئێوە كە سیمبولی تێكۆشان و خۆڕاگرین، حەقی ئەوەتان بەسەرمانەوە هەیە كە خزمەتتان بكەین و وەفاداربین بەرامبەرتان.

بافڵ تاڵەبانی، پەیوەست بە گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی و چاكسازی لە چەند دامەزراوەیەك بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و وتی، یەكێتی بەرپرسیارە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان، ئەم هەنگاوانەش لەپێناو پاراستنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی دێرین و تێكۆشەران بووە و نەهێڵین یەكێتی لەوەزیاتر بەلاڕێداببرێت و بكرێتە قوربانیی مەرامی شەخسی، دڵنیاشیكردنەوە كە هەموومان پێكەوە یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزین و درێژەپێدەری سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال دەبین.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا هاوسەرۆك داوای لە پێشمەرگە دێرینەكان كرد وەك هەمیشە بە گەرموگوڕییەوە كار بۆ بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان بكەن و سەركەوتن تۆمار بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا