تاڵیبان فڕۆکەخانەی كابول دەپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، پاسەوانەکانی تاڵیبان بەردەوامن لە پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١، بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، پاسەوانەکانیان بەردەوامن لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابول، بەڵام پێویستە هێزە بیانیەکان پابەند بن بە، کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەیان تا کۆتایی مانگ.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند:”پاسەوانەکانمان لە فڕۆکەخانەی کابول ژیانیان لە مەترسی دایە، بە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی هەڕەشەی چەکدارانی داعش دەبنەوە”.

دیپۆلماتکارێکی هاوپەیمانی ناتۆش ڕایگەیاند، بزوتنەوەی تاڵیبان بەڵێنیان داوە کە ئاسایشی دەرەوەی فڕۆکەخانەی کابول بپارێزن بەڵام، بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگریەکان ناکرێت هەڕەشەو مەترسی، داعش پشتگوێ بخرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیدارەی بایدن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هۆشداری داوە، سەبارەت بەوەی ڕەنگە داعش مەترسی دروست بکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی کابول و هێرش بکاتە سەری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا