پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق دەدرێت.

نووسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان جێگرەكان‌و لیژنەی دارایی بەمەبەستی تەواوكردنی وردەكاری‌و كۆتا سیغەی پرۆژەیاسای بودجە، دەنگدان لەسەر پرۆژەكە دواخراوە.

نووسینگەكە راشیگەیاند، دواخستنەكە بۆ رۆژی شەممەیە، كە بڕیارە سەعات 10ی بەیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت‌و دەنگ لەسەر پرۆژەیاساكە بدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی هەینی 19ی ئادار پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا