بودجەی 2020 ناوەڕاستی ئەیلول دەگاتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پڕێس:

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد، پرۆژەی بودجەی 2020 دەگاتە پەرلەمانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا، بۆیە پەرلەمان پێویستی بە دوو هەفتە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی بودجەكە و دەنگدان لەسەری.

ئەحمەد سەفار لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی بەغداد ئەلیوم ڕایگەیاند، بودجەی 2020 گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران لە پێش چوار ڕۆژ، بۆیە پێویستی بە ماوەیەك هەیە بۆ گفتووگۆ و دەنگدان لەسەری و دواتر ناردنی بۆ پەرلەمان.

دەشڵێت: ڕەنگە ناوەڕاستی ئەم مانگە بودجەكە بگاتە پەرلەمان و لە ماوەی دوو هەفتەدا دەنگدان لەسەری تەواو ببێت، چونكە بودجە دواكەوتن قەبوڵ ناكات.

لای خۆیەوە ماهیر حەماد جێگری وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی 2020 كە وەزارەتی دارایی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ناردووە لە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو، هەمان پڕۆژەیە كە ئامادەكراوە و كورتهێنانەكەی 80 ترلیۆن دینارە، پشتی بەستووە بە تێكڕای 146 ترلیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا