عێراق باج لەسەر هاوردەكردنی پێنج جۆر بەروبوومی كشتوكاڵی لادەبات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاریدا، رێگه‌ به‌هاورده‌كردنی پێنج جۆر به‌روبومی كشتوكاڵی بدرێت و لەكاتی هاوردەكردنیان لەسنورەكان بۆ ناو خاكی عێراق باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ی ئابی 2021،  محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، رایگەیاند، به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی به‌روبومی ناوخۆ بڕیاریانداوە رێگە به‌هاورده‌كردنی پێنج جۆر به‌روبومی كشتوكاڵی بدەن و باجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، كه‌ ئەوانیش بریتین لە هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی وەك سیر، ته‌ماته‌، پیاز، شوتی و كاڵه‌ك تا له‌سەرجەم ده‌روازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ داغڵ ببن،هەروەها به‌رهه‌می ته‌ماته‌ش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌روازه‌كانی زرباتیه‌ و شه‌یب و شه‌لامجه‌ و مونزریه‌ هاورده‌ بكرێت.

هاوكات، حه‌مید نایف وته‌بێژی وه‌زارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندووە: هۆكاری رێگه‌پێدان به‌ هاورده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كان، كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیش دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی سه‌ردانه‌ ملیۆنیه‌كه‌ی یادی عاشورا كه‌ پێوستیان به‌خۆراكێكی رۆژانه‌ی زۆر هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا