پرۆژە یاسای بودجەی 2022 دامەزراندن و پرۆژەی وەبەرهێنان لە خۆدەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، لە بودجەی ساڵی 2022 دا پلەی وەزیفی و پڕۆژەی وەبەرهێنان هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابووری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ی عیراق سكهەڵگوشین نابێت و جەختیش دەكاتەوە لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و پلەی وەزیفی و دامەزراندنی ساڵانە بۆ كەرتی تەندروستی و كەرتەكانی تریش لەخۆدەگرێت.

وتیشی: گۆڕانكارییەكانی بازاڕی نەوت و ئابوری جیهان كاریگەری لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەبێت، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدرێت كە پڕۆژە یاساكە كەمترین قەرزی تێدا بێت تەنها بۆ پێویستی نەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزبوونەوەی داهاتی نەوت رۆڵی خۆی دەبێت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا