هیومان ڕایتس وۆچ: پلانەکانی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان نەشیاوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ رایگەیاند،  داخستنی کەمپەکان لەلایەن عێراق و  گەڕاندنەوەی دانیشتووانی ناوكەمپەكان  بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان هەنگاو پلانێكی نەشیاوەو بەهۆیەوە هەزاران کەسی ئاوارە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بێبەش دەبن.

رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە،  دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار سەرکەوتوو نابن لە کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی داعشەوە لەماڵ و شارەكانی خۆیان ئاوارەبوون مەگەر حکومەت دڵنیابێت لەوەی کە ئەو خێزانانەی  لەناو كەمپەكاندا ژیان بەسەر دەبەن و بڕیاری گەڕانەوەیان دراوە  بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی پێشوویان يان بەرە و  پەناگەکانی نوێ بڕۆن.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە، ئەو خێزانە ئاوارانەی لەكەمپەكان دەگەڕێنەوە پێویستە  کە خزمەتگوزاری سەرەتایی  تەواویان لە کارەبا و ئاو  بۆ دابین بكرێت و  بەوردی چاودێری تەندروستیان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا