پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێیوانییە بزوتنەوەی تاڵیبان رەفتاری خۆی گۆڕیبێت و پێویستە لەڕێی فشارەوە ناچاربکرێت رەفتاری خۆی بگۆڕێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز بایدن وتی: رەنگە لەڕێی فشاری دیبلۆماسی و ئابووری و نێودەوڵەتی بتوانرێت، تاڵیبان ناچار بکرێت بەوەی رەفتاری خۆی بگۆڕێت.
وتیشی: ئەو مەترسیەی لە سوریا و رۆژهەڵاتی ئەفریقا لەسەر ئەمریکا هەیە، زۆر زیاترە لەوەی لە ئەفغانستان هەیە.
لە وتارێکدا بۆ ئەمریکییەکان، شەوی دووشەممە جۆ بایدن وتی: سەرکردە سیاسییەکانی ئەفغانستان خۆیان رادەست کرد و لە وڵات هەڵهاتن و سوپای ئەفغانیش رەتیکردەوە بجەنگێت، ئەمریکا هەموو هەلێکی بۆ سوپای ئەفغان رەخساند تا بتوانێت بەرهەڵستی تاڵیبان بکات.