پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا داوا له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات 100 ڕۆژ ماسك ببه‌ستن.
جۆ بایدن له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “سی ئێن ئێن”ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، خه‌ڵكی متمانه‌ی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا وتیشی، “داوا له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌م ته‌نیا بۆ 100 ڕۆژ ماسك ببه‌ستن نه‌ك بۆ هه‌میشه، ئه‌وكاته ده‌بینن چۆن ژماره‌ی تووشبون به كۆرۆنا داده‌به‌زێت”.
ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین گورزی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌ركه‌وتووه، تا ئێستا 14 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات 275 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و قسانه‌ی بایدن له‌كاتێكدایه كۆمپانیاكانی فایزه‌ر-بیۆنتیك، ئه‌سترازینیكا و مۆدێرنا سه‌ركه‌وتنیان له‌تاقیكردنه‌وه‌كانی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگه‌یاندووه، ئێستاش چاوه‌ڕێی مۆڵه‌تپێدانی حكومه‌تی وڵاتان ده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یان.