تاڵیبان گەیشتە کابوڵ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی کردووە بە هەڵکوتانەسەر کابوڵ لە هەموو شوێنێکەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، تاڵیبان فەرمانی داوە بە چەکدارانی لە توندوتیژی دووربکەونەوە لە کابوڵ و رێگە بدەن بە هەر کەسێک کە دەیەوێت شارەکە جێبهێڵێت.

ئەوەش هاتووە، تاڵیبان داوای لە ژنان کردووە بچنە شوێنە پارێزراوەکانی کابوڵ.

بەپێی بڵاوکراوەکەی سکای نیوز، لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی نزیکبوونەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کابوڵ، ترس و تۆقین لەناو ئەفغانییەکاندا دروستبووە و سەرۆکی پەرلەمانی ئەفغانستان و ژمارەیەک سەرکردە و بەرپرسی دیکەی ئەفغانستان بەرەو ئیسلام ئاباد هەڵهاتوون.

لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا بەردەوامە لە گواستنەوەی دیپلۆماتکارانی و ناتۆش رایگەیاند، “دیپلۆماتکارە ئەوروپییەکان گوێزراونەتەوە بۆ شوێنێکی نهێنی و پارێزراو لە کابوڵ”.

لە ئێستادا سنووری ئەفغانستان و پاکستان لەژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیباندایە و پاکستانیش دەروازەی سنووری تورخامی لەگەڵ ئەفغانستان داخستووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا