تاڵیبان هێرشدەكاتەسەر ویلایەتی پەنجشیر و هێزەكانی ئەو شارەش بڕیاری بەرگریان داوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود ئەحمەد، رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تالیبان رایگەیاند، ئامادەن رووبەڕووی تالیبان ببنەوە و بجەنگن، هیواداریشە بە شێوەی ئاشتییانە وتوێژ لەگەڵ تالیبان بكەن.

مەسعود ئەحمەد، سەركردەی هەرێمی پەنجشیری ئەفغانستان كە تاكە ناوچەی ئەو وڵاتەیە تا ئێستا بزوتنەوەی تاڵیبان كۆنترۆڵی نەكردوە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز كە رۆژی یەكشەممە بڵاوكرایەوە رایگەیاند: دەمانەوێت تاڵیبان بزانێت تەنها ڕێگەیەك بۆ بەرەوپێشچوون، دانوستاندنە.

لەبارەی دۆخی ئەفغانستانیشەوە، سەركردە گەنجەكەی هەرێمی پەنجشیر هۆشداریدا و رایگەیاند، ئەفغانستان لە لێواری كارەساتێكی مرۆییدایە و بەرەو ئەوە دەچێت كە جارێكی ترببێتەوە بە پەناگەیەكی ئارام بۆ تیرۆرستان.

مەسعود ئەحمەد دەڵێت لایەنگرەكانی ئامادەن بۆ شەڕ ئەگەر چەكدارەكانی تاڵیبان هەوڵی داگیركردنی دۆڵی پەنجشیر بدەن.

لەلایەكی دیكەوە، رۆژی یەكشەممە تاڵیبان ڕایگەیاندوە سەدان چەكدار نێردراون بۆ دۆڵی پەنجشێر كە یەكێكە لە ناوچە كەمانەی نەكەوتۆتە ژێردەستی تاڵیبانەوە.

مەسعود، كوڕی ئەحمەد شا مەسعودە كە یەكێك بوو لە سەركردە ئەفغانییەكانی بەرەنگاری یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو بووبووەوە لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا