تاڵیبان فڕۆکەخانەی کابول دادەخات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە  https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند، ڕێگای فرۆکەخانەی کابول-یان داخستووە و تەنها ڕێگە بە کارمەندانی بیانی دەدرێت لەرێگەی فرۆكەخانەكەوە ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بەمیدیاكانی وتووە، ” ئەوەی ئێمە لە فڕۆکەخانەی کابول دەبین بە ئازارە و نابێت ئەمریکییەکان داوا لە ئەفغانییەکان بکەن کە وڵات بەجێبهێڵن”.

باسی لەوەشكردووە، ئەوان وەرگێڕانی ئەفغانی دڵنیا دەکەنەوە کە ئەوان دەهێڵینەوە و داوا دەکەن وازیان لێنەهێنن و سود لەتواناكانیان دەبینن.
وتەبێژی تاڵیبان داواشی لە کارمەندانی تەندروستی و پەروەردە و هاتووچۆ كردووە بگەڕێنەوە سەر کار و خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا