كازمی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت “پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت لەدوای ئەو رێككەوتنەی بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامدراوە”.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا بۆ میدیا عێراقیەكان رایگەیاندووە، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا بەرشێوەیە، دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەستپێدەكات.

وتیشی”دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا دەرئەنجامی ماوەیەکی زۆرە کە حکومەت ئەنجامی دەدات، هاوكات پەیوەندیەكانمان بەردەوامی دەبێت و سنوردار نابێت بەلایەنی ئەمنییەوە”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختدەكاتەوە، ئەوان هەوڵدەدەن ژینگەیەكی ئارام بۆ وەبەرهێنان دروستبكەن، پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو دیالۆگە ستراتیژیانە دەربڕیوە كە یارمەتیدەرن بۆ سەقامگیری لەناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا