رێككەوتنێكی نهێنی كازمی ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئێران رێككەوتنێكی نهێنی بۆ وەستاندنی هێرشی موشەکی سەر دامەزراوە کانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدا.

میدیا عێراقیيەكان بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی سیاسی بڵاویانكردەوە، ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی ئێران بۆ ڕاگرتنی هێرشی موشەكی بۆ سەر دامەزراوە کانی ئەمریکا لە عێراق ئەنجامدراوە.

لەماوەی رابردوودا چەندینجار ھێرشی موشەكی بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەنجامدراوە و کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا