پۆڵەتیک پرێس
قۆخ یەکێە لەو میوانەی لای بەشێکی زۆری کەسەکان خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام نازانن کە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری بۆ پێست هەیە.
سوودەکانی قۆخ بۆ پێست:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و شێداری دەکاتەوە و لە وشکبونەوە دەیپارێزێت، پێستی دەموچاو نوێدەکاتەوە و لە خانە مردوەکان ڕزگاری دەکات.
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە یارمەتی نەهێشتنی پەڵە دەدات و پێست ڕەونەقدار دەکاتەوە، دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دوادەخات، دەتوانرێت وەک ماسێکی سروشتی بەکاربهێنرێت.
-سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینەکانە، یارمەتی گەڕانەوەی ڕەونەق و ڕووناکی بۆ پێست دەدات، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات.
-ڕێژەی زۆری ڤیتامین و کانزا و مادە سووبەخشەکانی ناوی وایلێدەکات یارمەتی تەندروستی پێست بدات و لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بیپارێزێت.