پۆڵەتیک پرێس
کەسەکان کاتێک توشی ئەنفۆلنزا یان سەرمابوون دەبن پەنا بۆ خواردنی پڕتەقاڵ دەبەن چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە و بەرگری لەش بەهێز دەکات، بەڵام هەندێک خواردن هەن لە پڕتەقاڵ زیاتر ڤیتامین سی یان تێدایە.
ڤیتامین سی دژەئۆکسانە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی تەندروستی پێست دەدات، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی وەک شێرپەنجە و شەکرە کەم دەکاتەوە، ئەم ڤیتامینە تەنها لە پرتەقاڵدا نییە، لە چەندین میوە و خواردنی دیکەدا بەڕیژەیەکی زۆر زیاتر هەیە.
ئەو خواردنانەی ڤیتامین سی یان لە پڕتەقاڵ زیاتر تێدایە:
-کیوی
یەک کیوی ناوەند نزیکەی 71 میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە، بەنزیکی دەکاtە ئەو ڕێژەیەی لە پڕتەقاڵدا هەیە کە بە قەبارە کیوی زۆر بچووکترە لە پڕتەقاڵ، بۆیە دەتوانرێت دوو کیوی بخورێت.
-کەلەرم
کەلەرم ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، کوپێک کەلەرم نزیکەی 80 میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە.
-شلیک
قەبارەیەکی زۆر بچووک و جوانی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر زیاتر لە پڕتەقاڵ ڤیتامین سی تێدایە، کوپێک شلیک بەنزیکەی 89 میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە، شلیک دژەئۆکسانە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.
-برۆکلی
کوپێک برۆکلی کوڵاو 102 میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە، زانایان ڕێنمای دەدەن دەربارەی خواردنی سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی بە بەردەوامی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
-بیبەری زەرد
کوپێک بیبەری زەرد 275 میلیگرام ڤیتامین سی تێدایە و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.