پۆڵەتیک پرێس
هەنجیر یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر شەکرە سروشتییەکانی تێدایە، بەوشککراویش دەخورێت و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڤیتامین و کانزاکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکات، ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە، چارەسەری نەخۆشیەکانی ناو سک دەکات.
هەرچەندە هەنجیر دەوڵەمەندە بە شەکری سروشتی بەڵام یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.